یادی جیهانیی ژمێریاران لە سلێمانی بەرز ڕاگیرا
کوردستان 09:51 PM - 2026-11-11
تایبەت
یادی جیهانیی ژمێریاران لە سلێمانی
سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی کوردستان لە شاری سلێمانی، دیدارێکی
تایبەتی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژمێریاران ڕێکخست؛ کە تێیدا ژمارەیەک لە
بەرپرسانی حزبی و حکومی، کەسایەتییە پیشەییەکان، بەڕێوەبەران، نوێنەرانی
کۆمپانیاکان و کارمەندانی سەندیکا بەشدارییان کرد.
ئەمڕۆ 11ی11ی2026، بە
ئامادەبوونی ژمارەیەک لە لێپرسراوانی ئۆرگانەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، دیدارێکی
تایبەتی بۆ بەرزڕاگرتنی ڕۆژی جیهانیی ژمێریاران ڕێکخست و لە وتارێکیشدا، ئەمەل جەلال لێپرسراوی
بۆردی ڕێکخراوەکان، جەختی لەسەر گرنگیی پیشەی ژمێریاری و ڕۆڵی بنەڕەتیی ژمێریاران
و وردبینان کردەوە لە بەهێزکردنی شەفافیەت، بەرپرسیارێتی و بەڕێوەبردنی دروستی
سەرچاوە داراییەکاندا، هەروەها ئاماژەی بە پێویستیی پەرەپێدانی تواناکانی زانستی و
پیشەیی و گونجاندنی ئەم پیشەیە لەگەڵ پێداویستییەکانی سەردەمدا کرد و دووپاتی
کردەوە کە بۆردی ڕێکخراوەکان لە پشتیوانیکردنی چالاکییەکانی سەندیکا بەردەوام
دەبێت.
لای خۆیەوە ئەمیرە جەلالی، لێپرسراوی سەندیکای ژمێریاران و وردبینانی
کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد.
پاشان دیدارەکە بە بەڕێوەچوونی پانێلێک درێژەی پێدرا بە ناونیشانی
«ڕۆڵی ژمێریاری و وردبینی لە بەهێزکردنی شەفافیەت و پەرەپێدانی سیستەمی دارایی لە
دامەزراوەکاندا»، کە تێیدا تیشک خسترایە سەر چاودێریی دارایی، ئالنگارییەکانی
بوارەکە و گرنگیی بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای نوێ.
لە کۆتایشدا، وەک دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ هاوکاریی بەردەوامی
بۆردی ڕێکخراوەکان، خەڵاتی ڕێزلێنانی سەندیکا پێشکەش بە هەڤاڵ ئەمەل جەلال کرا، هاوکات
لەلایەن بەرپرسانی ئامادەبووەوە، خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرا بە پانێلیستەکان و
پێشکەشکاری دیدارەکە بۆ بەشدارییە کاریگەرەکەیان لە سەرکەوتنی یادەکەدا.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

