شارەوانیی سلێمانی دوو هۆڵی بۆنەکان بێبەرانبەر دەخاتە خزمەت هاووڵاتیان
کوردستان 08:23 PM - 2026-11-11
سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی
یەکێک لە هۆڵەکانی شارەوانی سلێمانی
سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە چوارچێوەی پەرەپێدانی
خزمەتگوزارییە گشتییەکاندا، دوو هۆڵی تایبەت بە پرسە و بۆنەی لە گەڕەکەکانی
"بەختیاری" و "چوارباخ" ئامادەکردووە بۆ خزمەتی هاووڵاتیان.
شارەوانی سلێمانی رایگەیاند، بە مەبەستی زیاتر خزمەتکردنی هاووڵاتیان
و کەمکردنەوەی ئەرکی سەرشانیان، دوو هۆڵی پرسە وبۆنەکانیان و بە تەواوی
پێداویستییە سەرەکییەکان و سیستمی ساردکەرەوە و گەرمکەرەوەوە، بێبەرانبەر خستوەتە
خزمەت هاووڵاتیانەوە.
شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردوە، ئامانج لە جێبەجێکردنی ئەم
هەنگاوە، کەمکردنەوەی بارگرانیی دارایی سەر شانی هاووڵاتییان، دابینکردنی شوێنێکی
ئارام و گونجاو لە کەشوهەوای زستان و هاویندا.
هەروەها رێگریکردنە لە دروستبوونی ئاستەنگ بۆ هاتوچۆی پیادە و
ئۆتۆمبێل کە پێشتر بەهۆی هەڵدانی خێمەی پرسە لەسەر شەقام و کۆڵانەکاندا دروست
دەبوو.
لەو چوارچێوەیەدا شارەوانیی سلێمانی داوا لە هاووڵاتییان دەکات
لەجیاتی ماڵەکان یان دانانی خێمە لە کۆڵانەکاندا، سوود لەم هۆڵە ئامادەکراوانە
وەربگرن.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

