ئاسایشى سلێمانى بە کەمتر لە 24 سەعات دوو تۆمەتبار دەستگیر دەکات

کوردستان 11:31 AM - 2026-11-10
وێنەیەکى دەستگیرکراوەکان راگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی

وێنەیەکى دەستگیرکراوەکان

ئاسایشی سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیرکردنى دوو تۆمەتبار رادەگەیەنێت، کە دوێنێ هەڵیانکوتابووە  سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە شاری سلێمانی.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا، دەستگیرکردنی (دوو) تۆمەتباری هەڵکوتانە سەر نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی ڕادەگەیەنێت و ئاماژەى بە ئەوەداوە: دەستگیرا بەسەر پارە دزراوەکە و هەر دوو دەمانچەی تۆمەتباران.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: هەردوو تۆمەتبار بە ماددەی(444) لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوان و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە