یەکێتی ژنان پێداویستی گرنگ بۆ 25 شوێنی سەرگەڕان دابین دەکات
کوردستان 10:45 AM - 2026-11-09
PUKMEDIA
بەشێک لە پێداویستییەکان
یەکێتی ژنانی کوردستان پێداویستیی
خوێندن و تەندروستی، سیستەمی وزەی خۆر و سوتەمەنی بۆ 25 ناوەند و خوێندنگە و بنکەی
تەندروستی لە سنوری سەرگەڕان و دەوروبەری دابین دەکات.
یەکێتی ژنانی
کوردستان رایگەیاندووە: لەدوای سەردانی مەیدانیی لاڤە حیکمەت، سەرپەرشتیاری یەکێتیی
ژنانی کوردستان بۆ ناحیەی سەرگەڕان، پێداویستیی خوێندن و تەندروستی، سیستەمی وزەی
خۆر بۆ 13 ناوەند و سووتەمەنیی زستانەی بۆ 15 خوێندنگە و بنکەی تەندروستی لە سنوری
سەرگەڕان و دەوروبەری دابین کرد.
ئاماژە بەوەش
کراوە، لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان و لە پێناو دابینکردنی ئارامی و ژینگەیەکی گەرم و
گونجاو بۆ خوێندکاران و فەرمانبەران لە خوێندنگە و بنکە تەندروستییەکان، بڕێکی زۆر
لە نەوتیش دابین کرا و هاوکات لەگەڵ ئەمەشدا، بۆ پەرەکردنەوەی سەرجەم کەموکورتییەکان
و ئاسانکاریکردن لە کارەکانی ڕۆژانە، چەندین پێداویستی و کەلوپەلی تری سەرەکی
دابین کران و گەیەنرانە شوێنە مەبەستەکان، لەوانە: (سۆپا، ڕەحلە و تەختەڕەش، تەنکی
و ماتۆڕی ئاو، کۆمپیوتەر و پرینتەر، موبەریدە، حاویەی خاشاکی گەورە و کەرەستەی
دیکەی پێویست).
لە ڕێگەی ئەم
پرۆژەیەوە، یەکێتیی ژنانی کوردستان خزمەتگوزاری و پێداویستیی گەیاند بەم شوێنانەی
خوارەوە:
( ناوەندی
سەرگەڕانی تێکەڵاو، شەناغەی سەرەتایی، درکەی عەرەب، پرکانی تێکەڵاو، بنکەی
تەندروستی شەناغە، بنکەی تەندروستی چەرت، گەزوەشانی سەرەتایی، مەلحەوالی سەرەتایی،
قەپلانی سەرەتایی، سەرگەڕانی سەرەتایی تێکەڵاو، بەڕێوەبەرایەتی ناحیەی سەرگەڕان،
شەحەلی سەرەتایی، ناوەندی پەلکانەی تێکەڵاو پەلکانەی سەرەتایی، بنکەی تەندروستی پەلکانە).
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

