سەرۆك بافڵ: دڵمان لای هەولێرەو بە غەمبارییەوە چاودێریی دۆخەكە دەكەین
کوردستان 11:08 PM - 2026-11-08
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، پەیامێكی هاوخەمی ئاڕاستەی هاونیشتمانییانی هەولێرو كەسوكاری قوربانیانی لافاوەكە دەكات و رایدەگەیەنێت: دڵمان لاتانە و بە غەمبارییەوە چاودێریی دۆخی سەختی ئێوە و لێكەوتەكانی لافاوەكەی شەوی رابردوو دەكەین.
دەقی پەیامەكە:
هاونیشتمانییانی خۆشەویستی هەولێر
دڵمان لاتانە و بە غەمبارییەوە چاودێریی دۆخی سەختی ئێوە و لێكەوتەكانی لافاوەكەی شەوی رابردوو دەكەین.
لە قووڵایی دڵمانەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی كەسوكاری ئەو پەپوولە بێتاوانە و ئەو گەنجە دەكەین كە لەپێناو رزگاركردنی ژیانی هاونیشتمانییانی دیكەدا گیانی خۆی بەخشی و بووە هێمای قوربانیدان. لە خودای گەورە داواكارین بە بەهەشتیان شاد بكات و سەبووری بە خانەوادەكانیان ببەخشێت.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

