ترەمپ: گەڕانەوە بۆ جەنگ لەگەڵ ئێران بە دوور دەزانم
جیهان 11:08 PM - 2026-11-08
ميدياكان
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، رایدەگەیەنێت: ئەگەر دانوستانەكان لەگەڵ ئێران بەردەوامبن ئەوا ئەگەری دەستپێكردنەوەی جەنگ لەگەڵ ئێران بە دوور دەزانرێت.
ئەمڕۆ 8ی 11ی 2026، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: زۆر بە دووری دەزانم فەرمان بە دەستپێكردنەوەی جەنگ بكەم لەگەڵ ئێران و ئەم بابەتەش بەستراوەتەوە بەوەی ئایا ئێران رازی دەبێت لەسەر ئیمزا كردنی رێككەوتنێكی بەهێز یاخود نا.
هاوكات عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی كردەوە: ئەو پێشنیازەی تاران بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پێشكەشی كردووە بۆ كۆتایی هێنان بە جەنگ، هێشتا بەردەوامە و لەسەر مێزە.
وتیشی: كاتی ئەوە هاتووە كۆشكی سپی بڕیاری خۆی بدات و وەڵامی داواكارییەكانمان بداتەوە بە كۆتایی هێنان بە جەنگ لە سەرجەم بەرەكاندا، چونكە ئەگەر ئەمریكا جەنگ هەڵبژێرێت ئێمەش ئامادەین.
وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشكرد: دەنگدەرانی ئەمریكا بڕیاری خۆیان داوە و كاتی ئەوە هاتووە كۆشكی سپیش بڕیاری خۆی بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

