نەتەوەیەکگرتووەکان سەرەخۆشی لەکەسوکاری قوربانیانی لافاوەکە دەکات

کوردستان 06:14 PM - 2026-11-08
لافاوەکەی هەولێر وکالات

لافاوەکەی هەولێر

نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق، پرسە و سەرەخۆشی لە کەسوکاری ئەو خێزانانە دەکات کە بەهۆی لافاوەکەی ئەم دواییەوە گیانیان لەدەستداوە و رایدەگەیەنێت: بەهەماهەنگیی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان کار ، بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کار دەکەن بۆ باشترکردنی ئامادەیی بۆ بەدەنگەوەچوونی حاڵەتە کتوپڕەکان بۆ باشترکردنی ئامادەیی بۆ بەدەنگەوەچوونی حاڵەتە کتوپڕەکان دەکات.

دەقی پەیامەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان:
نەتەوەیەکگرتووەکان لە عیراق پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆی ئاراستەی ئەو خێزانانە دەکات کە لە لافاوەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستاندا کەسوکاریان گیانی بەختکردووە، یان بەروبووم و ماڵ و موڵکیان لەدەستداوە. ڕێکخراو، سندووق و بەرنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەرانسەری عیراقدا، بە هەماهەنگییەکی نزیک لەگەڵ هەردوو حکومەت، کار دەکەن بۆ باشترکردنی ئامادەیی بۆ بەدەنگەوەچوونی حاڵەتە کتوپڕەکان و پێشخستنی ژێرخان و ئۆپەراسیۆنە مرۆییەکان، تاوەکو لە کاتی پێویست و داواکردندا پاڵپشتیی دەسەڵاتە نیشتمانی و خۆجێییەکان بکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە