كەسكین بایندر: نامەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان گەیەندراوەتە سەرۆك بافڵ

کوردستان 03:18 PM - 2026-11-08
كەسكین بایندر ئاژانسەکان

كەسكین بایندر

كەسكین بایندر هاوسەرۆكی گشتیی دەبەپە تەئكید دەكاتەوە لەوەی، كۆتاییهاتن بە تێكۆشانی چەكداری بە مانای ئەوە نایەت كە پرسی كورد چارەسەر بووە و دەشڵێت، نامەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان گەیەندراوەتە سەرۆك بافڵ.

بایندر لە لێدوانێكدا رایگەیاند، ئۆجەلان داوای كردووە، دەبێت لە باشووری كوردستان یەكێتیی نەتەوەیی بەهێز بكرێت.

لەبارەی رۆژئاوای کوردستانیشەوە ئاماژەی بەوەشدا، كە دەبێت دەوڵەتی سوریا بەرپرسیاریەتییەكانی خۆی بەجێبگەیەنێت و ناسنامەی كورد لە دەستووردا مسۆگەر بكرێت، هەروەها مافی خوێندن بە زمانی كوردی بناسرێت، ئازادیی سیاسەتی دیموكراتیک و رێكخستنبوون مسۆگەر بكات، هەروەها بەڕێوەبەرییە خۆجێیەكان بەهێز بكرێن و ئەو یاساییانەی باس لە لەناوبردن دەکەن بگۆڕدرێن.

هاوسەرۆكی دەبەپە تەئكیدیشی كردووەتەوە، كە عەبدوڵڵا ئۆجەلان نامەی بۆ حزبە سیاسییەكانی هەرێم ناردووە و نامەكەشیان گەیاندووەتە سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە