مەکتەبی سکرتارییەت: دید و سەرەنجەکانی کاکە حەمەی وەتمان جێگەی بایەخە

کوردستان 02:56 PM - 2026-11-08
 پێشوازی مەکتەبی سکرتارییەت لە کاکە حەمەی وەتمان مەکتەبی سکرتارییەت

پێشوازی مەکتەبی سکرتارییەت لە کاکە حەمەی وەتمان

ئەمڕۆ 8ـی 11ـی 2026، لە دەباشان، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال پێشوازیی لە کەسایەتی دیاری دەڤەری پشدەر و فەرماندەی دێرین و پێشمەرگەی مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێ هەڤاڵ کاکە حەمەی وەتمان کرد.

لەو سەردانەدا ، هەڤاڵ کاکە حەمەی وەتمان بە گرنگییەوە لە هەنگاوەکانی سەرۆک بافڵ و بڕیارەکانی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی رووانی بۆ کشانەوەی تیمی یەکێتی لە حکومەت .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال دید و سەرەنجەکانی کاکە حەمەی وەتمانی بەگرنگییەوە لە قەڵەمدا وەک فەرماندەیەکی دێرین و بەئەزموونی سەربازی کە لەهەموو وێستگەکاندا بە دڵسۆزییەوە بۆچوون سەرنجەکانی خۆی راشکاوانە خستۆتە روو .

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە