سێیەم کەشتی لە گەروی هورمز تەقییەوە

جیهان 02:16 PM - 2026-11-08
دیمەنی تەقینەوەی کەشتییەک لە هورمز میدیاکان

دیمەنی تەقینەوەی کەشتییەک لە هورمز

سوپای پاسدارانی ئێران ئاشکرای دەکات، تەنها لە ئەمڕۆدا سێ کەشتی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز تەقیونەتەوە، دەشڵێت: کەشتییەکان ویستویانە بە نایاسایی بەگەروەکە تێپەڕن و سیستمی ناسینەوەیان کوژاندووەتەوە.

لە راگەیەندراوێکیدا ئیدارەی پەیوەندییە گشتییەکانی دەریاوانی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند: لەسەرەتای ئەمڕۆ تاوەکو ئێستا سێ کەشتی نەوتهەڵگر لە گەروی هورمز تەقێندراونەتەوە.
دەشڵێت: کەشتییەکان ویستویانە بەشێوەیەکی نایاسایی گەروەکە تێپەڕێنن و سیستمی ناسینەوەیان کوژاندووەتەوە.

 سوپای پاسداران ئاماژەی بەوەشکردووە: چەندین جار هۆشداری بە سەرجەم کەشتییەکان دراوە، کە پێویستە پابەندی رێنماییەکانی سوپای پاسداران ببن و هەوڵنەدەن بەشێوەیەکی نایاسایی هورمز تێپەڕێنن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە