پێشبینی بەفربارین دەكرێت و پلەكانی گەرما نزمتر دەبنەوە
کوردستان 12:16 PM - 2026-11-08
PUKMEDIA
بەفربارین
كەشناسی هەرێم رایگەیاند: كاریگەریی شەپۆلی بارانبارین لاواز بووەو ئەمڕۆ كۆتایی پێدێت، هاوكات بەهۆی هاتنی بارستە هەوایەكی ساردەوە پلەكانی گەرما نزم دەبنەوەو ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەكان هەیە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو رایگەیاند: كاریگەری شەپۆلی باران بارین لاواز بووەو ئەمڕۆ ئاسمان هەورو تەم دەبێت و چەند تاوە بارانێك لە كاتی جیا جیادا دەبارێت، هاوكات لەسەنتەری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆ و ناوچە شاخاوییەكان نمە باران و هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت لەگەڵ ئەگەری هەورە تریشقە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەكان.
راشیگەیاند: لە ئەنجامی بارستە هەوایەكی سارد بۆ سەر ناوچەكەمان لەشەودا پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و ئەگەری بەفر بارین زیاتر دەبێت لەسەر قەدپاڵی چیا بەرزە سنوورییەكان و لوتكەی شاخە بەرزەكان، هاوكات لە شەودا كاریگەری شەپۆڵی باران بارین كۆتای دێت پلەكانی گەرما چەند پلەیەك نزم دەبنەوە.
پلەكانی گەرماش بەمشێوەیە دەبن:
هەولێر: 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:19 پلەی سیلیزی
پیرمام: 13 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 17 پلەی سیلیزی
دهۆك: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 15 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:14 پلەی سیلیزی
گەرمیان:20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:8 پلەی سیلیزی
كەشناسی هەرێم راشیگەیاندووە: سبەی دوو شەممە 9ی 11ی 2026، بارستە هەوایەكی سارد پلەكانی گەرما زیاتر نزم دەكاتەوەو سبەی دووشەممە ئەگەری بەفر بارین لەسەر لووتكەو قەدپاڵی هەندێك لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەكان هەیە.
ئاماژەی بەوەشكردووە: پلەكانی گەرما 3 بۆ 5 پلە نزم دەبنەوە و بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:
هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:17 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
دهۆك: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
ئاكرێ:11 پلەی سیلیزی
گەرمیان:17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:6 پلەی سیلیزی
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

