لەتیف نێروەیی پەیامێک ئاڕاستەی میدیاکارانی یەکێتی دەکات
کوردستان 11:31 AM - 2026-11-08
PUKMEDIA
لەتیف نێروەیی
لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان داوا لە
میدیاکارانی یەکێتی دەکات پیشەییانە روماڵی رووداوە نەخوازراوەکەی هەولێر بکەن و
بەگیانی بەرپرسیاریەتی مامەڵە بکەن.
لەتیف نێروەیی لێپرسراوی بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەپەیامێکیدا دەڵێت:دڵمان
لای جەماوەری هەولێری خۆشەویستەو خوای گەورە بیانپارێزێت لەهەر ناخۆشی و کارەساتێک .
دەشڵێت: داوا
لەسەرجەم سەرچاوە میدیاییەکانی یەکێتی دەکەم بەگیانێکی پیشەییانەو بەرپرسیارانەو
دوور لەهەر ململانێیەکی سیاسی و حزبایەتی رووماڵی رووداوەکانی ناو شارەکەبکەن.
هەر لەپەیامەکەیدا
ئاماژە بەوەش دەکات: داوا لە میدیاکارانی یەکێتی دەکەم بەهیچ شێوەیەک لەسەر سۆزو
عاتیفەی هاووڵاتیانی زیان پێگەیشتووی شارەکە پەیامی میدیایی بڵاونەکەنەوە .
دوێنێ بەهۆی بارانبارینەوە لە پارێزگای هەولێر ئاوێکی زۆر لە شەقام و
کۆڵانەکانی شارەکە کۆبوەوەو زیانێکی زۆری گیانی و مادیی بەر هاووڵاتیان کەوت و لە
رووداوەکەدا دوو کەس گیانیان لەدەستدا و بەسەدان ئۆتۆمبێلیش ژێرئاو کەوتن و چەندین
ماڵ و مارکێت و شوێنی بازرگانی ئاویان تێچووەو زیانیان بەرکەوتووە، لەو
چوارچێوەیەشدا پارێزگاری سلێمانی هاوخەمی بۆ خەڵکی هەولێر دەربڕی و ئامادەیی
پارێزگای سلێمانی نیشاندا بۆ هەر هاوکارییەک.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

