ئەمڕۆ مووچەی مانگی 10 دابەشدەكرێت
کوردستان 09:29 AM - 2026-11-08
PUKEMDIA
دابەشکردنی مووچە
ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت و خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە لە یەكەم رۆژدا مووچە وەردەگرن.
پاش ئەوەی رۆژی چوارشەممە، ناردنی 834 ملیار و 920 ملیۆن دینار لەلایەن بەغدادەوە راگەیەندرا، ئەمڕۆ 8ی 11ی 2026، دوای چوار رۆژ دەست بەدابەشكردنی مووچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی هەرێم دەكرێت.
ئەمەش لەكاتێكدایە، رۆژی چوارشەممە 4ی11ی2026 وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاندبوو: 834 ملیار و 920 ملیۆن دینار وەك تەمویلی مووچەی مانگی 10ـی مووچەخۆران بۆ هەرێم نێردراوە.
بە گوێرەی ئەو خشتەیەی وەزارەتەكە بڵاویكردووەتەوە، ئەمڕۆ دەست بەدابەشكردنی مووچە دەكرێت و خانەنشینی شارستانی و پێشمەرگە لە یەكەم رۆژدا مووچە وەردەگرن، دواتریش كەسوكاری شەهیدان، زیندانیانی سیاسی، بەركەوتووانی چەكی كیمیایی، وەزارەتەكانی پەروەردە و خوێندنی باڵا مووچەكانیان وەردەگرن.
هاوكات بڕیارە مووچەی ئەم مانگە بە چوار رۆژ دابەش بكرێت و رۆژی چوارشەممە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە بێت.
PUKEMDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

