خەڵاتەکانی فێستیڤاڵی گەلاوێژ دابەشکران
کوردستان 05:46 PM - 2026-11-07
PUKMEDIA
29 هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ
ئەمڕۆ لە سێهەم رۆژ و
کۆتا رۆژی 29 هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ، بە دروشمی
(گەلاوێژ سەكۆی كولتورە جیاوازەكان)، کە ژمارەیەکی زۆر لە ئەدیبان و نووسەران و شاعیرانی
لەژێر چەترێکدا کۆکردەوە و چەندین چالاکی هونەری تێدا ئەمجامدرا، پاش هەڵسەنگاندن
بۆ بەرهەمە هونەرییە پێشکەشکراوەکان، خەڵاتی یەکەم و دووەم سێیەم درا بە باشترین(
فۆتۆ، لێکۆڵینەوە، شیعر، چیرۆک).
هاوکات، دیداری فاروق رەفیق بۆ لێکۆڵینەوە بەڕێوەچوو تێیدا بەشداربووانی بەشی لێکۆڵینەوە، تاووتوێی لێکۆڵینەوەکانیان کرد و دواتر خەڵاتی رێزلێنانیان پێشکەش کرا.
پاشان، رێوڕەسمێک بۆ ئیمزاکردنی کتێبی (چاوەڕوانی رەنگی ئاگری گرتووە)ی نووسەر د. نەوزاد عەلی ئەحمەد ساز کرا.
هەر لە فێستیڤاڵەکەدا، چەندین توێژەری كورد و عەرەب و فارس و بیانی
لێكۆڵینەوەیان پێشكەش کرد و لەلایەن لیژنەکانەوە هەڵسەنگاندنیان بۆ کرا، هەر لە پەراوێزی
فێستیڤاڵەكەشدا پێشانگەی شێوەكاریی و پێشانگەی فۆتۆگرافی و پێشانگەی كتێب بۆ
ژمارەیەک دەزگای چاپ و پەخشی كوردی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی کرایەوە.
خەڵاتەکانی 29 هەمین فێستیڤاڵی گەلاوێژ بەمشێوەیە بوون:
خەڵاتی یەکەمەکانی
بادینان
خەڵاتی یەکەمی لێکۆڵینەوەی
بادینی بەخشرایە لێکۆڵەر )فواد سەلمان(
خەڵاتی یەکەمی چیرۆکی
بادینی بەخشرایە چیرۆکنووس )مەهاباد ئەنوەر(
خەڵاتی یەکەمی شیعری
بادینی بەخشرایە لێکۆڵەر )نایف مەحمود(
خەڵاتی سێ باشترین
لێکۆڵینەوە
خەڵاتی یەکەمی
لێکۆڵینەوە بەخشرایە (سەرکەوت بورهان) بۆ لێکۆڵینەوەی پێگەی گۆرانی و میوزیک لە
شیعری کلاسیکدا.
خەڵاتی دووەمی
لێکۆڵینەوە بەخشرایە (د. بەهار زنگیبەند) بۆ لێکۆڵینەوەی ئەدەب و کوشتنی نامووسی.
براوەی یەکەمی لێکۆڵینەوە
بەخشرایە (وەهاب مووسا) بۆ لێکۆڵینەوەی جینالۆجیای گوتاری سەلەفیزم.
خەڵاتی سێ باشترین چیرۆک
خەڵاتی سێیەمی چیرۆک بەخشرایە
(چیا پەرویزپوو) بۆ چیرۆکی جێگۆڕکێ.
خەڵاتی دووەمی چیرۆک بەخشرایە
(سپێدە ساڵحی) چیرۆکی مەولەوی و "خ" ێکانی خیانەت.
خەڵاتی یەکەمی چیرۆک بەخشرایە
(حەمە قادر) چیرۆکی نیوەڕۆ گەرمەکان.
خەڵاتی سێ باشترین شیعر
خەڵاتی سێیەمی شیعر بەخشرایە
(زانا سەڵاح ساڵح) بۆشیعری تابلۆکانی فاتیمە .
خەڵاتی دووەمی شیعر
بەخشرایە (هێمن عومەر) بۆ شیعری خۆڵەمێشترین سەوز .
خەڵاتی یەکەمی شیعر
بەخشرایە (ئالان شێرکۆ حسێن) شیعری 22
بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ ئامانجی ئەوەیە كە بتوانێت لە رێگەی
فێستیڤاڵی گەلاوێژ و سیمینار و كۆڕ و رێزلێنانەوە، زەمینەیەكی ئازاد بۆ
گفتوگۆكردنی رۆشنبیران بڕەخسێنێت، ئەوەش بێ گوێدانە ئایدیا و روانینی جیاواز و
تایبەتییان، كۆكردنەوەی رۆشنبیران بە مەبەستی ئاشنابوون بە جیهانبینی یەكتری و
گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسە رووناكبیرییەكان.
فێستیڤاڵی نیودەوڵەتی گەلاویژ،
لە هەناوی شاری سلێمانییەوە لەدایک بووە و بە جەژنێکی ئەدەبی نێودەوڵەتی دادەنرێت
و ئەرکی فێستیڤاڵەکە دروستکردنی پردێکی پەیوەندییە لەنیوان ئەدیبان و نووسەران و
شاعیرانی هەرێم لەگەڵ وڵاتە عەرەبییەکان و بەشێک لە وڵاتە ئەوروپییەکان، لەساڵی 1996
بەردەوام فیستیڤاڵی سازکردووە و تەنها یەک ساڵ ئەم چالاکییە رێکنەخراوە، لەئەمساڵیشدا
160 میوان لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان و عیراق و میسر و رۆژهەڵاتی کوردستان و باکوری
کوردستان چەندین ناوچەی ترەوە بەشداری فیستیڤاڵەکەیان کرد، کە ماوەی سی رۆژی
خایاند.
PUKEMDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

