مەکتەبی سکرتارییەت فەرماندەیەکى دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 02:56 PM - 2026-11-07
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال
وێنەیەکى سەردانەکە
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە بارودۆخی تەندروستی هەڤاڵ
وەهابی سەرتیپ دەپرسێتەوە .
ئەمڕۆ شەممە 7ى11ى2026،
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی پێشمەرگەی مەفرەزە
سەرەتاییەکان و فەرماندەی دێرین و دیاری شۆڕشی نوێ هەڤاڵ بەهادین ئەحمەد حەسەن
ناسراو بە ( وەهابی سەرتیپ )ـیان کرد .
لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ
وەهابی سەرتیپیان پرسییەوە بەهۆی نەخۆشکەوتنیەوە و هیوای سەلامەتی زیاتریان بۆ
خواست .
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە بایەخەوە باسییان لە کاروانی
سەرکەوتووانەی شۆڕش و خەباتی شاخی فەرماندەی ئازا و دیاری شۆڕشی نوێ هەڤاڵی
تێکۆشەر وەهابی سەرتیپ کرد کە لە هەموو وێستگەکانی خەباتی چەکداریدا ببووە
بازویەکی پتەو و بە ورەی هەڤاڵەکانی لە شاخ . لە بەرامبەر ئەو مێژووە گەش و
زێڕینەیدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد
تاڵەبانیان ئاڕاستەکرد و پێزانینیان بۆ رابردووی پاکی دەربڕی .
لایخۆیەوە، فەرماندە وەهابی سەرتیپ سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کرد و
روونیکردەوە بەسەرکردنەوە و ئاگاداربوون لە خەباتگێڕانی شۆڕشی نوێ ئاکارێکی نەمر و
دڵسۆزانەی سەرۆک مام جەلالە کە لە هەموو قۆناغەکاندا لە پێشمەرگە و خەباتکارانی
شۆڕشی نوێی دەپرسییەوە .
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

