نزیکەی سێ هەزار هاووڵاتی سەردانی نەخۆشخانەی هەرس و جگەرییان کردووە

کوردستان 09:56 AM - 2026-11-07
ئەنجامدانی نەشتەرگەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی،

ئەنجامدانی نەشتەرگەری

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، رایدەگەیەنێت لە مانگی رابردوودا، لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر دوو هەزار 570 نەخۆش سەردانیان كردووە و 261 نەخۆش داخڵ كراون و 59 نەخۆش سەردانیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.


بەپێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە ماوەی مانگی ڕابردوو لە رۆژی 1ی10ی2026، بۆ 31ی10ی2026، لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر دووهەزار 570 نەخۆش سەردانیان كردووە و 261 نەخۆش داخڵ كراون و 59 نەخۆش سەردانیان كردووە بۆ وەرگرتنی چارەسەری هەوكردنی جگەری ڤایرۆسی.

دەشڵێت: مانگی ڕابردوو لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 66 نەشتەرگەری هەرس و جگەر ئەنجام دراوە و 327 هەناوبینی گەدە و 215 هەناوبینی كۆڵۆن و 44 ڕەنگكردنی بۆرییەكانی زراو و پەنكریاس و 24 فراوانكردنی سورێنچك ئەنجام دراوە.

بەپێی ئامارەکەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، لەو ماوەیەدا لە نەخۆشخانەی كۆئەندامی هەرس و جگەر 73 وەرگرتنی نمونە بە سۆنەر و 5 وەرگرتنی نمونە لە جگەر و 20 هێڵكاری سورێنچك ئەنجام دراوە، هەروەها 67 تیشك گیراوە و 93 سۆنەر كراوە و پشكنینی خوێن بۆ هەزار و 52 نەخۆش ئەنجام دراوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە