کونسوڵی فەرەنسا بەشێک لە میدیاکانی پارتی بەدرۆ دەخاتەوە

کوردستان 09:39 PM - 2026-11-06
ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان تایبەت

ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان

بەشێک لە میدیاکانی پارتی بانگەشەی ئەوەیان دەکرد نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتانی جیهان بۆ پیرۆزبایی سەردانی پەرلەمانیان کردووە، بەڵام کونسوڵی فەرەنسا لە هەرێم، ئەو بانگەشانە رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت: ئێمە بانگهێشتی کۆبوونەوەیەک کرابووین بۆ ئاڵوگۆڕی زانیاری.

عیماد فەرهادی لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، رایگەیاندووە:دوای ئەوەی بەشێک لە میدیاکانی پارتی هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایە نێردە دیبلۆماسیەکانی ووڵاتانی جیهان سەردانی پەرلەمانی کوردستانیان کردوە بەمەبەستی پیرۆزبایی، بەڵام ئیمانوێل مینیۆ، کونسوڵی گشتیی فەڕەنسا لە هەرێمی کوردستان  لە ڕونکردنەوەیەکیدا رەتیدەکاتەوە بۆ پیرۆزبایی رۆیشتبێت.

کونسوڵی فەرەنسا لە روونکردنەوەکەیدا دەڵێت: ئێمە بانگهێشت کرابووین و بەشداربووین لە کۆبونەوەیەکی ئاڵوگۆڕی زانیاری، بەواتای ئەوەی ئەوان بۆ پیرۆزباییکردن نەچوبوون، وڵاتانی جیهان "ئەو شتە" یان پێقبوڵ ناکرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە