لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان و رێکخراوی DHRD یاداشتێکی لێکگەیشتنیان ئیمزاکرد

کوردستان 08:18 PM - 2026-11-06
ئیمزا کردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان و رێکخراوی DHRD سەندیکای رۆژنامەنوسان

ئیمزا کردنی لێکتێگەیشتن لە نێوان لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنوسان و رێکخراوی DHRD

لە رۆژی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییھێنان لەدەربازبوونی سزا لەدژی رۆژنامەنووسان، کە ھەموو ساڵێک لە 2ی11 یاد دەکرێتەوە،لقی سلێمانی سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان و رێکخراوی (DHRD) سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، یاداشتێکی لێکگەیشتنیان ئیمزاکرد.

پوختەو ناوەڕۆکی ئەم یاداشتە لە بەرژەوەندیی و خەمخۆری بۆ میدیاکارانی سنوری لقی سلێمانی دەبێت، بەمەبەستی پاراستنی مافە یاساییەکان و راوێژ و رێنمایی یاسایی و نوێنەرایەتی کردنی میدیاکاران بۆ ئەندامان و ئەو میدیاکارانەش کە ھێشتا پلەی ئەندامێتییان وەرنەگرتوە، ھەروەھا راوێژی دەروونی و کۆمەڵایەتیش بەشێکی دیکە دەبێت لە ئەرکەکانی دەرئەنجامی ئەم لێکگەیشتنە.

ھاوکات لە رێگەی دروستکردنی سەکۆیەکی دیجیتاڵی پەیوەندییەکی راستەوخۆ لەگەڵ تیمی ھاوبەشی پارێزەرانی سەندیکاو DHRD دادەمەزرێت، ئەم پرۆسەیە لە چوارچێوەی یاساکانی عیراق و ھەرێمی کوردستان و ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و ئازادیی رادەربڕین بەڕێوە دەچن.

سەندیکای رۆژنامەنووسانی کوردستان -لقی سلێمانی جگە لە سودی گشتیی بۆ میدیاکاران، ھیچ داواو ھاوکاریی و دەستگیرۆییەکی ماددی لەو فەندەی کە UNISCOیۆنسکۆ پێشکەشی کردوە ناوێت، بەڵکو کارەکەمان دەچێتە خانەی کاری سەندیکایی و کاری خۆبەخشییەوە.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە