هاوپەیمانیی دیموکراتی کۆمەڵایەتی: پشتگیری لە هەڵوێستەکانی یەکێتی دەکەین
کوردستان 02:54 PM - 2026-11-06
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتی و هاوپەیمانیی دیموکراتی کۆمەڵایەتی
هاوپەیمانیی دیموکراتی کۆمەڵایەتی لە جیهانی عەرەبیدا پشتگیریی خۆی بۆ
هەڵوێستی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆک بافڵ دەردەبڕێت سەبارەت بە کشانەوە
لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و دووپاتیشی دەکاتەوە، کە پێویستە رێز لە شەراکەتی
راستەقینە بگیرێت.
هاوپەیمانییەکە لە راگەیەندراوێکیدا، پشتیوانیی خۆی بۆ هەڵوێستی
ئەنجومەنی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و تەواوی دیدو بۆچوونیان
دەربڕی، کە یەکێتی دەیەوێت پرۆسەی دیموکراسی بەهێز بێت و پرۆسەی دەنگدانیش بە پاکی
بەڕێوەبچێت، کە بەهۆیەوە پرۆسەی سیاسی گەشەی زیاتر دەدات و لە ئاست خواست و
داواکارییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا دەبێت.
هەر لە راگەیەندراوەکەیدا، هاوپەیمانییەکە جەخت لەسەر گرنگیی
ڕاستکردنەوەی ڕێڕەوی حوکمڕانی و پێکهێنانی حکومەتێکی چاکسازیی نیشتمانی دەکاتەوە،
کە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی و باشترکردنی گوزەرانی هاووڵاتیان لەبەرچاو بگرێت،
بەتایبەت کەمدەرامەتان و چین و توێژەکانی کرێکار و زەحمەتکێش بخاتە سەرووی
کارەکانییەوە، هەروەها کاربکات بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکی بنیادنەرانە لەنێوان
هەرێم و حکومەتی فیدراڵ لە بەغداد، بە شێوەیەک کە یەکێتی و سەقامگیریی عیراق بەهێز
بکات و ئەزموونە دیموکراتییەکەی بپارێزێت.
لە
کۆتایشدا، هاوپەیمانیی دیموکراتی کۆمەڵایەتی لە
جیهانی عەرەبیدا ،پشتگیری خۆی بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دووپاتدەکاتەوە،
لەسەر ئەو بنەمایەی کە چەسپاندنی دیموکراسی پێویستی بە ڕێزگرتن لە فرەیی و ئیرادەی
گەل و بەهێزکردنی شەراکەتی نیشتمانی هەیە، داواشدەکات: بەرژەوەندی گشتی بخرێتە پێش
بەرژەوەندی حزبی تەسکەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

