دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ: بەوەفا و یەکدەنگییەوە ئامانەتی خوێنی شەهیدان دەپارێزین

کوردستان 02:09 PM - 2026-11-06
یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ، یەک دەنگ و یەک بڕیارە PUKMEDIA

یەکێتی بەسەرۆکایەتی سەرۆک بافڵ، یەک دەنگ و یەک بڕیارە

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ رایدەگەیەنێت: خوێندنگەی ئازایەتی، نەترسی، پشوودرێژی و برایەتی هەتاسەری ئەنجامی ڕێبازو میراتی نەبڕاوەی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەتە و دووپاتیشی دەکاتەوە، دوێنێ بەیەک دەنگ بڕیارمان دا بەیەکەوەش بەردەوام دەبین.

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکیدا  رایگەیاند: برایانم کاک بافڵ و کاک قوبادو کاک شاڵاو، هەموو هەڤاڵانم لە سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ئەوەی ئەمڕۆ هەمانە، بەرهەمی خوێنی ئاڵی شەهیدانە، بەرهەمی وەفاداری و سەربەرزیی سەرکردە مێژووییەکانمانە، بەری رەنجی خەباتی کەم وێنەو دوورودرێژی قارەمانانی ئەم ڕێبازەیە، بەرهەمی کارکردنی هاوبەش، هەڵوێستی ڕاستگۆیانە و رەنجی ماندوونه‌ناسانەیە!

لە کۆتایشدا، دەرباز کۆسرەت رەسوڵ ، دووپاتی دەکاتەوە: ئەم مێژوو و سەروەرییە، ئەمانەتی پیرۆزی سەرۆک مام جەلال و کاک کۆسرەتە لەسەر شانی هەموومان، بەوەفاو یەکدەنگییەوە ئەو ئەمانەتە دەپارێزین، وەک چۆن دوێنێ بەیەک دەنگ بڕیارمان دا بەیەکەوەش بەردەوام دەبین.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە