لە دووەم رۆژی فێستیڤاڵی گەلاوێژدا چەندین چالاکی بەڕێوەدەچن

کوردستان 01:35 PM - 2026-11-06
دووەم رۆژی فێستیڤاڵی گەلاوێژ ماڵپەڕی گەلاوێژ

دووەم رۆژی فێستیڤاڵی گەلاوێژ

ئەمڕۆ 6ی11ی2026 ، 29هەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ لە شاری سلێمانی بە دروشمی (گەلاوێژ سەكۆی كولتورە جیاوازەكان) لەژێر ناونیشانی خولی سامی هادی بۆ رۆژی دووەم بەردەوامە و چەندین توێژەر لێکۆڵینەوە پێشکەش دەکەن و پێشانگەی فۆتۆگرافی و كتێبیش بەڕێوەدەچێت.

فێستیڤاڵی گەلاوێژی ئەمساڵ بە ئامادەبوونی نووسەران و شاعیران و توێژەرانی وڵاتانی (عیراق، ئێران، توركیا، ئەڵمانیا، ئیسپانیا، سوریا، لوبنان، ئوردن و میسر) لە  بۆ ماوەی سێ رۆژ لە تەلاری هونەر لە سلێمانی بەڕێوەدەچێت. 

 رۆژانی دووەم و سێیەمی فێستیڤاڵ تەرخانكراوە بۆ خوێندنەوەی بەرهەمەكانی پێشبڕكێی گەلاوێژ، هەروەها چەندین توێژەری كورد و عەرەب و فارس و بیانی لێكۆڵینەوەكانی خۆیان پێشكەش دەكەن، لە پەراوێزی فێستیڤاڵەكەشدا پێشانگەی شێوەكاریی و پێشانگەی فۆتۆگرافی و پێشانگەی كتێب بۆ ژمارەیەک دەزگای چاپ و پەخشی كوردی و عەرەبی و فارسی و ئینگلیزی دەكرێتەوە.

بنكەی رووناكبیریی گەلاوێژ ئامانجی ئەوەیە كە بتوانێت لە رێگەی فێستیڤاڵی گەلاوێژ و سیمینار و كۆڕ و رێزلێنانەوە، زەمینەیەكی ئازاد بۆ گفتوگۆكردنی رۆشنبیران بڕەخسێنێت، ئەوەش بێ گوێدانە ئایدیا و روانینی جیاواز و تایبەتییان، كۆكردنەوەی رۆشنبیران بە مەبەستی ئاشنابوون بە جیهانبینی یەكتری و گفتوگۆكردن لەسەر پرۆسە رووناكبیرییەكان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە