شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و هەورە بروسکە هەرێم دەگرێتەوە

کوردستان 10:31 AM - 2026-11-06
چیای پیربایز لە شارباژێڕ PUKMEDIA

چیای پیربایز لە شارباژێڕ

لە ئەمڕۆوە شەپۆلێکی بارانی بەخوڕی گشتگیر و هەورە بروسکە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە و شارەزایەکی کەشناسیش دەڵێت: بەهۆی زۆری بارانەکە لەسەرجەم ناوچەکان پەڵە دەدات.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی لە پۆستێکیدا کە لە پلاتفۆڕمی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە:لە رۆژی هەینی 6ی11ی2026 شەپۆلی گشتگیرو بارانی سەرتاسەری دەگاتە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان و سەرەتا حاڵەتی دەریای ناوەڕاست دەگات و لەناوچەکانی بادینانەوە دەستپێدەکات هەر لەزووە ئەگەر کراوەیە و بەتێپەڕ بوونی کات فراوان دەبێ دابارینەکە و دواتر بەهۆی گەیشتنی حاڵەتی دەریای سورو شێی مەداری کاتەکانی دوانیوەڕۆ و بەولاوە بارانی سەرتاسەری دەڕەخسێ بۆ هەموو ناوچەکان.

پەیوەست بە چەقی شەپۆلەکەش، ئەو کەشناسە رایگەیاندووە: چەقی شەپۆلەکە لە رۆژی هەینییەوە دەستپێدەکات و رۆژانی شەممە و یەک شەممە بەردەوام دەبێت و بۆ هەموو ناوچەکان شەپۆلەکە بەهێزەو ناوچەکانی باکورو باکوری خۆرهەڵات بەپلەی یەکەم مەترسی لافاویان لەسەرە ، شەپۆلەکە زیاتر بارانی بەخوڕەو هەورە بروسکەی بەهێزی لەگەڵە و لەگەڵ بارینی تەرزه لەناوچەی دیاری نەکراو و بەفر لەناوچەی شاخاوی بەرز و لەڕۆژی دووشەمەوە شەپۆلەکە کۆتایی دێت.

لە کۆتایشدا، شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی پێشبینی دەکات  بەهۆی ئەم شەپۆلەوە لەزۆرینەی زۆری ناوچەکان یان لەهەموو ناوچەکان پەڵە بدات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە