نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت 100 دۆلارە

جیهان 09:59 AM - 2026-11-06
نرخی نەوت PUKMEDIA

نرخی نەوت

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزو نزمی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت و سەرباری دوورکەوتنەوەی ئەگەری جەنگ، هێشتا نرخەکەی لە بەرزیدا ماوەتەوەتەوە و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 100دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەپێی ماڵپەڕی (OIL PRICE)، ئەمڕۆ 6ی11ی2026، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینی و دۆلارێک و 76 بەرزبووەوە و بە 100 دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
هاوکات یەک بەرمیل نەوتی تەکساس دۆلارێک و 25 سەنت بەرزبووەوە و بە 91 دۆلار و 77 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

بەهۆی شکستی کۆمارییەکان لە هەڵبژاردنی نیوەی ئەمریکا و گەڕانەوەی شکستە بۆ جەنگی ئێران، ئەگەری سەرهەڵدانەوەی جەنگی دوور خستەوە، بەڵام لێدوانە دژ بە یەکەکانی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا، کە باس لە ئۆپراسیۆنی سنووردار و وێران کردن دەکات، هێشتا ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگی بە کراوەیی هێشتووەتەوە، ئەمەش وایکردووە نەوت پارێزگاری لە نرخەکەی بکات، هەرچەندە دابەزینی کەم بەخۆیەوە دەبینێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە