سەرۆک بافڵ: لەم حکومەتە شکستخواردووە دەکشێینەوە و دانیپێدانانێین
کوردستان 10:47 PM - 2026-11-05
PUKMEDIA
بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتی
بافڵ جەلال
تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان رایگەیاند: ئێمە لە ئەم دەقەیەوە
دەکشێینەوە لەم حکومەتە شکستخواردووە، کە بەخۆى دەڵێت حکومەتى هەرێمى کوردستان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە
5ى11ى2026 سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە
پەیامێکیدا رایگەیاند: پەرلەمان کۆنەبوەتەوە، بەڵکو کەمینەیەک لەناو پارتى دیموکراتى
کوردستان سەلماندیان کە نازانن دیموکراسى چیە و رێزى دەنگدەران ناگرن و نازانن
حکومڕانى دەبێت چۆن بێت.
ئەوەشى خستەڕوو: پێتانڕادەگەیەنم
دان بەم شتەدا نانێین، دان بە هیچ شتێکدا نانێین کە بەهۆى ئەمەوە بێت.
راشیگەیاند: ئەم
حکومەتە شکستى هێناوە و یەکەمین بڕیارى سەرکردایەتى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان دواى
ئەم شتە ئەوەیە کە ئێمە لە ئەم دەقەیەوە دەکشێینەوە لەم حکومەتە شکستخواردووە، کە
بەخۆى دەڵێت حکومەتى هەرێمى کوردستان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

