پاش کۆتایی هاتنى پشووی پایزە خوێندکارانی فەرەنسا رژانەوە سەر شەقامەکان
جیهان 03:04 PM - 2026-11-05
ina
وێنەیەکى خۆپیشاندانەکان
لە پاش کۆتاییهاتنی پشووی پاییزە، شەپۆلی ناڕەزایەتیی و
خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی فەرەنسا دژی سیاسەتەکانی حکومەت سەریهەڵدایەوە و
بەهۆیەوە دەیان ناوەندی فێرکاری لە چەندین شار داخران، لە کاتێکدا سەندیکاکان
هەڕەشەی بەرفراوانکردنی ناڕەزایەتییەکان دەکەن.
خوێندکارانى فەرەنسا
لە پاش کۆتایی هاتنی پشووی پاییزە دەستیان بە ناڕەزایەتییەکانیان کردەوە و وەک
دەربڕینی ناڕەزایەتی بەرامبەر بەو بەڵێن و پێشنیارانەی کە لەلایەن حکومەتەکەی
سەرۆکوەزیران سێباستیان لێکۆرنوەوە پێشکەش کرابوون خۆپیشاندەران دەیان دامەزراوەی
فێرکارییان لە چەندین شار داخست.
داتا رەسمییەکانى وەزارەتی پەروەردەی فەرەنسا ئاماژەیان بە داخستنی
نزیکەی 41 بۆ 48 خوێندنگای ئامادەیی کردووە (کە دەکاتە نزیکەی 1٪ بۆ 1.3٪ لە کۆی 3700
خوێندنگای ئامادەیی لە سەرتاسەری وڵاتدا)، و زۆربەشیان لە پاریسی پایتەختن، لەگەڵ
شارەکانی مارسیلیا، لیۆن و ڕێن.
ئەم دۆخەش درێژکراوەی شەپۆلی ناڕەزایەتییەکانى ناوەڕاستی مانگی
ئەیلوولی رابردووە، کە لە ناوەڕاستی مانگی تشرینی یەکەمی 2026 گەیشتنە لوتکەی
گرژیی، بەهۆیەوە سەدان پۆلیس، خوێندکار و فەرمانبەر برینداربوون، ئەمەش وەزارەتی
پەروەردەی لەو کاتەدا ناچار کرد بۆ رێکارێکی خۆپارێزیی بەشێوەى کاتى 400 بۆ 500 خوێندنگای ئامادەیی دابخات.
ئەمەش لە کاتێکدایە سەندیکاى خوێندکاران و کرێکاران راگەیاندووە
ناڕەزایەتییەکان بەرفراوان دەبێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

