كەشناسی: شەپۆلێكی بارانبارین ناوچە جیاوازەكان دەگرێتەوە

کوردستان 11:59 AM - 2026-11-05
ناجێگیریی كەشوهەوا PUKMEDIA AI

ناجێگیریی كەشوهەوا

كوردستان

كەشناسی رایدەگەیەنێت: بەهۆی كاریگەریی نزمەپەستانی دەریای سپیی ناوەڕاست و دەریای سوورەوە، شەپۆلێكی ناسەقامگیریی كەشوهەوا ناوچە جیاوازەكانی هەرێم دەگرێتەوە و تا بەیانی ڕۆژی شەممە بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، كەشی پێشبینیكراوی 48 سەعاتی داهاتووی بڵاوكردەوەو بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ پێنج شەممە  5ی 11ی 2026، لەئەنجامی كاریگەری هەردوو  نزمە پەستانی دەریایی سپی ناوەڕاست و دەریای سوور، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و نمە باران لەناوچە شاخاوییە سنوورییەكان دەبارێت پاشان بۆ كاتەكانی نیوەرۆ كاریگەریی درێژ دەبێتەوە بۆ زۆربەی ناوچەكان (بەسەنتەری شارەكانیشەوە) كەهەندێك جار دەگۆڕێت بۆ تاوەباران و بروسكە.

راشیگەیاندووە: پێشبینی دەكرێت رێژەی دابارین لەناوچە شاخاوییەكانی هەردوو پارێزگای هەولێر و دهۆك زیاتربێت و كاریگەریی ناسەقامگیری كەش بە لاوازی بۆ كاتەكانی شەو  لەهەردوو پارێزگاكانی دهۆك و هەڵەبجە بەردەوامی هەبێت. 

ئاماژەی بەوەشكردووە: پلەكانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ و بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 23 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:22 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 19 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 21 پلەی سیلیزی
دهۆك: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 19 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:21 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:27 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:15 پلەی سیلیزی

كەشناسی هەرێم ئەوەشی خستووەتەڕوو: سبەی هەینی  6ی 11ی 2026 ، كاریگەریی ناسەقاگیریی كەش بەردەوامی دەبێت بەجۆرێك  لەكاتەكانی بەیانی كاریگەریی لەناوچەكانی پارێزگای دهۆك دەبێت پاشان بۆ كاتەكانی ئێوارە كاریگەریی درێژ دەبێتەوە بۆ تەواوی ناوچەكانی هەرێم، پێشبینیش دەكرێت بڕێكی بەرچاو باران لەسنووری پارێزگاكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك و سنووری  گەرمیان ببارێت.

راشیگەیاندووە: ناجێگریی كەش بەردەوامی دەبیت تا بەیانی رۆژی شممە و پلەكانی گەرما 1 بۆ 2 پلە نزم دەبنەوە و بەرزترین پلەكانی گەرمای پێشبینیكراویش بە پلەی سیلیزی بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 20 پلەی سیلیزی 
سلێمانی: 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:21 پلەی سیلیزی 
پیرمام: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 20 پلەی سیلیزی
دهۆك: 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 17 پلەی سیلیزی 
ئاكرێ:20 پلەی سیلیزی 
گەرمیان:27 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران:13 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە