گەرووی هورمز.. کۆریای باشوور هێز جێگیردەکات و تارانیش هۆشداری دەدات
جیهان 09:28 AM - 2026-11-05
ئاژانسەکان
چاودێرێکی گەرووی هورمز
کۆریای باشوور
فرۆکەیەکی چاودێری دەریای و تیمێکی پوچەڵکردنەوەی تەقەمەنی لە نزیک گەروی هورمز
جێگیردەکات بۆ پاراستنی رێڕەوەکە.
ئەمڕۆ
پێنجشەممە 5-11-2026 وەزارەتی بەرگریی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، کە پلانی هەیە
فڕۆکەیەکی چاودێریی دەریایی و تیمی تایبەتمەند بە پووچەڵکردنەوەی تەقەمەنی لە نزیک
گەروی هورمز جێگیر بکات، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەركێكدا کە ئامانجی بە کراوەیی
هێشتنەوەی ئەم ڕێڕەوە ئاوییەیە.
ئەم ڕاگەیاندنە
لە کاتێکدا دێت کە سیئۆل جەخت لەوە دەکاتەوە کە هیچ هێزێک بۆ بەشداری لە جەنگی
ئێراندا نانێرێت، و ئاماژە بەوە دەکات کە تەنها هەوڵ دەدات بۆ پاراستنی هاتووچۆی
بازرگانی و دابینکردنی وزە لە ڕێگەی یەکێک لە گرنگترین ڕێڕەوە ستراتیژییەکانی
جیهانەوە.
ئاژانسەکانی
کۆریای باشور بڵاویان کردەوە کە پرۆسەی چاودێرییەکە کەشتییەکی جەنگی، فڕۆکەیەکی
چاودێریی دەریایی لە جۆری "P-8"،
تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی و بەلەمی بێ شۆفێر لەخۆ دەگرێت.
لەلایەکی ترەوە
تاران هۆشداری بە کۆریای باشوور دا لە ئەنجامدانی هەر هەنگاوێکی لەو شێوەیە، ئەوەش
دوای ئەوەی سیئۆل ڕایگەیاند، کە لێکۆڵینەوە و دڵنیابوونەوە لە ئاسایشی ڕێڕەوە
ئاوییەکە دەکات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

