جێگری سەرۆکی هەرێم پێشوازیی لە شازادە خانم بەسمە کچی تەلال کرد

کوردستان 11:10 PM - 2026-11-04
جێگری سەرۆکی هەرێم و شازادە خانم بەسمە کچی تەلال راگەیاندنی جێگری سەرۆکی هەرێم

جێگری سەرۆکی هەرێم و شازادە خانم بەسمە کچی تەلال

ئەمڕۆ 4ی11ی2026، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە شازادە خانم بەسمە کچی پادشای کۆچکردوو (تەلال کوڕی عبدالله) ی ئوردن و وەفدێکی یاوەری، کرد.

لە دیدارەکەدا، جێگری سەرۆک وێڕای بەخێرهاتنیان و پەرەپێدانی پەیوەندی دۆستانە و دیپلۆماسییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوردنی بە گرنگ زانی، هەروەها هاتنی بەڕێزیان لەپێناو خزمەتکردنی مافی منداڵان و گەنجان و هۆشیارکردنەوەیان لە نێو ئاڵنگارییەکانی ژیان و چارەسەرکردنی کێشەکانیان، بەرز نرخاند.

لای خۆیەوە ، شازادە خانم خۆشحاڵی خۆی دەربڕی سەبارەت بە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان و بانگهێشت نامەکەی بۆ شاری سلێمانی و بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستی دەربارەی منداڵان و گەنجان و هەروەها ئاستی بەرز و توانای پێکەوەژیانی کوردستانیان بە گشت چین و توێژ و پێکهاتەکانیەوە لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە