فێستیڤاڵی دروستکەرانی کاریگەری بۆ ئاشتی لە سلێمانی بەڕێوەچوو
کوردستان 10:35 PM - 2026-11-04
PUKMEDIA
فێستیڤاڵی دروستکەرانی کاریگەری بۆ ئاشتی
ئەمڕۆ 4ی11ی2026، لە شاری سلێمانی یەکەمین فێستیڤاڵی دروستکەرانی
کاریگەری بۆ ئاشتی بەڕێوەچوو، کە تیایدا باس لە بەهێزکردنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە،
جێگیرکردنی بنەماکانی هاووڵاتیبوون و خستنەڕووی فرەیی کەلتووری کرا.
فێستیڤاڵەکە لە بارەگای مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی، بە هەماهەنگیی
نێوان مەکتەبی کاروباری ڕێکخراوەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان / بۆردی
ڕێکخراوەکان و دەزگای «شذرات الرافدين للتنمية المستدامة» بەڕێوەچوو، کە ژمارەیەکی
بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی، سەرۆک و نوێنەرانی ڕێکخراوە مەدەنییەکان و
کەسایەتییەکان ئامادەبوون.
دەستپێکی فیستیڤاڵەکە بە چەند وتارێک دەربارەی گرنگیی پێکەوەژیانی
ئاشتیانە، پتەوکردنی پرەنسیپەکانی هاووڵاتیبوون، و سوودوەرگرتن لە مۆزایکی جوانی
پێکهاتەکانی عیراق دەستپێکرد، تێیدا جەخت لەسەر پەیام و ڕێبازی ئاشتیخوازانەی
سەرۆک مام جەلال کرایەوە.
لە کۆتایی بڕگەکانی فیستیڤاڵەکەدا، قەڵغان و بڕوانامەی ڕێزلێنان
پێشکەشی ژمارەیەک کەسایەتیی کوردستانی و عیراقی کرا کە ڕۆڵیان هەبووە وەک
دروستکەرانی کاریگەری بۆ ئاشتی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

