لیستی موچەی مانگی 10ـی فەرمانبەران بڵاوکرایەوە
کوردستان 07:06 PM - 2026-11-04
PUKMEDIA
دابەشکردنی مووچە
وەزارەتی
دارایی هەرێمی کوردستان لیستی موچەی مانگی 10ـی فەرمانبەرانی بڵاوکردەوە و بە پێی
لیستەکە لە رۆژی یەکشەممەوە دەستدەکرێت بە دابەشکردنی و چوار رۆژ دەخایەنێت.
بەپێی
راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی هەرێم،
رۆژی یەکشەممە 8ی11ی2026، دەست دەکرێت بە دابەشکردنی موچەی مانگی 10ـی موچەخۆرانی
هەرێم و رۆژی چوارشەممە کۆتایی بە دابەشکردنی دێت.
وەزارەتی
دارایی هەرێم پێشتر رایگەیاندبوو، 834 ملیار و 920 ملیۆن دینار وەک تەمویلی
موچەی مانگی 10ـی موچەخۆران بۆ هەرێم نێردراوە، بەڵام بەهۆی تەواو بونی دەوامی
رەسمی وەزارەتەکەیان رێکاری وەرگرتنەکەی دەکەوێتە سبەینێ پێنجشەممە.
دارایی هەرێم
ئاماژەی بەوەشکردبوو، وەک مانگەکانی رابردوو، عیراق 120 ملیار دیناری لە کۆی
تەمویلی موچە بڕیوە و بەهۆی رێکارەکانەوە، دابەشکردنی دەکەوێتە رۆژی یەکشەممە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

