مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
کوردستان 05:04 PM - 2026-11-04
تایبەت
مەکتەبی سکرتارییەت تێکۆشەرێکی دێرین بەسەردەکاتەوە
مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە رێزەوە لە مێژووی قارەمانێتی و پڕ سەروەری هەڤاڵ سەیوان حەمە زڕگويزی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان دەڕوانێت.
رۆژی 4ـی 11ـی 2026، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە شاری سلێمانی سەردانی کادری دیار و پێشمەرگەو تێکۆشەری دێرین هەڤاڵ سەیوان محەممەد ئەحمەد ناسراو بە ( سەیوان حەمە زڕگوێزی ) یانکرد .
لەو سەردانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە نزیکەوە لە تەندروستی هەڤاڵ سەیوان حەمە زڕگوێزییان پرسییەوەو هیوای سەلامەتی زیاتر و تەندروست باشیی هەمیشەییان بۆ خواست .
مەکتەبی سکرتارییەت بە گرنگییەوە خەبات و قارەمانێتی سەیوان حەمە زڕگوێزیی و بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان خستەوە روو وەک خانەوادەیەکی شۆڕشگێڕ و خەباتکار کە هەر لە سەرەتاوە ئازایانە هاتبوونە مەیدانەکە و چەکی شەرەف و شۆڕشیان لە شاننابوو . لەبەرامبەر ئەو مێژووە گەش و زێڕینەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی یەكێتییانەی سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و جەخت لە خەبات و تێکۆشانیان کرایەوە .
لای خۆیەوە سەیوان حەمە زڕگوێزی سوپاسی بەسەرکردنەوەکەی کردوو، بە شانازییەوە باسی لە کاروانی خەبات و تێکۆشانی خۆی و بنەماڵە سەربەرزەکەیان کردوو روونیکردەوە یەکێتی بوونمان شەرەفێکی گەورەیە و سەربەرزانە بە بەرۆکماندا هەڵواسراوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

