riklam

تۆمەتبارێکی پلەباڵای داعش لە کەرکووک دەستگیرکرا

عیراق 01:28 PM - 2026-11-04
وێنەیەکى دەستگیرکراوەکە ina

وێنەیەکى دەستگیرکراوەکە

تیرۆرست

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ى11ى2026 دەزگاى دژەتیرۆرى عیراق دەستگیرکردنى تۆمەتبارێکی پلەباڵای چەتەکانی داعشی لە پارێزگای کەرکووک راگەیاند.

دەزگاى دژەتیرۆرى عیراق لە ڕاگەیەندراوێکدا رایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکاندا بۆ ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی چەتەکانی داعشی تیرۆریستی و بەدواداچوونی ئەندامەکانیان، دەزگای دژە تیرۆر توانینیان تۆمەتبارێک لە پارێزگای کەرکووک دەستگیربکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: پڕۆسەی دەستگیرکردنەکە بەپێی فەرمانی دەستگیرکردنی پێشوو هاتووە کە لەلایەن دادوەری لێکۆڵینەوەی تایبەتمەند بە کێشەکانی دەزگای دژەتیرۆرەوە دەرچووە و ڕێکارى یاسایى پێویستەکان بەرامبەری گیراونەتەبەر.

جەختیشیکردەوە، دەزگای دژە تیرۆر بەردەوامە لە ئۆپراسیۆنەکانی بۆ بەدواداچوونی داواکراوان بۆ دادگا و ڕاوەدوونانی پاشماوەکانی چەتەکانی داعشی تیرۆریستی، بە شێوەیەک کە ئاسایش و سەقامگیری بەهێزتر دەکات و پارێزگاری لە سەلامەتیی هاووڵاتییان دەکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket