سەرۆک بافڵ: یەکێتى ژنان بەشێکی دانەبڕاو بووە لە خەباتی رەوای گەلەکەمان
کوردستان 11:14 AM - 2026-11-04
PUKMEDIA
سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەبۆنەی
37ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی ژنانی کوردستان پەیامى پیرۆزباییان
ئاڕاستە دەکات.
دەقى پەیامەکە:
بەڕێزان سەرپەرشتیار و بەڕێوەبەرانی یەکێتیی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی 37ـەمین ساڵیادی دامەزراندنی رێکخراوەکەتانەوە، لە دڵەوە
گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازین.
مێژووی پڕ لە سەروەری و
خزمەتەکانی یەکێتیی ژنانی کوردستان، سەلمێنەری ئەو راستییەن کە رێکخراوەکەتان
هەمیشە سەنگەرێکی پتەوی داکۆکیکردن بووە لە مافەکانی ژنان و بەشێکی دانەبڕاو بووە
لە خەباتی رەوای گەلەکەمان و مێژووی درەوشاوەی یەکێتی.
دەستخۆشیتان لێ دەکەین بۆ ئەو هەنگاوە نوێگەری و بەرنامە پێشکەوتنخوازەی
گرتووتانەتە بەر بۆ درێژەدان بە خزمەتەکانتان و چاوەڕوانین ئەو ستراتیجە نوێیەی
داتانڕشتووە ببێتە وەرچەرخانێکی گرنگ بۆ پشتگیریکردن لە سەرخستنی داخوازییە رەواکانی
ژنان لە وڵاتەکەماندا.
ئێمە لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە باوەڕی نەگۆڕمانەوە وەک
هەمیشە داکۆکیکاری راستەقینەی بەدیهێنانی مافەکانتان دەبین، لەگەڵتانین بۆ
فەراهەمکردنی ژینگەیەکی شایستە تاوەکو ژنانی ئازا و ئازادی کورد لە کایە سیاسی،
کارگێڕی و کۆمەڵایەتییەکاندا خاوەن بڕیاری راستەقینە بن و دەرفەتی یەکسانیان بۆ
بڕەخسێندرێت لە بەڕێوەبردن و سەرخستنی کۆمەڵگەکەماندا.
بافڵ جەلال تاڵەبانی
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

