دیموكراتەكان كۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی نوێنەران و پیران دەكەن
جیهان 10:09 AM - 2026-11-04
BLOOMBERG
هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بۆ ساڵی 2026
دیموكراتەكان لەدوای هەڵبژاردنێكی بەهێز، دەستكەوتێكی بەرچاویان لە دژی كۆمارییەكان لە هەردوو ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی پیران بەدەستهێنا، ئەمەش پاشەكشەیەكی گەورەی بە دۆناڵد ترەمپ و ئیدارە كۆمارییەكەی كرد.
ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رۆژی سێشەممە، 3ی تشرینی دووەمی 2026، هەڵبژاردنی ناوەندی كۆنگرێسی ئەنجامدا، لەكێبڕكێیەكدا كە وەك تاقیكردنەوەیەكی یەكلاكەرەوە بۆ سەركردایەتی ترەمپ و پێگەی سیاسیی پارتەكەی سەیر دەكرێت، دەنگدەران چوونە سەر سندوقەكانی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی هەر 435 ئەندامەكەی ئەنجومەنی نوێنەران و 35 ئەندام لە كۆی 100 ئەندامی ئەنجومەنی پیران و پارێزگاری 36 ویلایەت.
دیموكراتەكان كۆنتڕۆڵی ئەنجومەنی پیرانیان مسۆگەر كرد دوای شكستهێنانی كاندیدە كۆمارییەكان لە چەندین ویلایەتی كۆمارییدا، لەوانە تەكساس، كارۆلینای باكوور، كارۆلینای باشوور، ئۆهایۆ، كانزاس و ئایۆوا. هەروەها پارتەكە كورسییە سەرەكییەكانی لە جۆرجیا و نیو هامپشایر هێشتەوە، كە ئەمەش پێگەی خۆی لە ژووری سەرەوەدا بەهێزتر كرد.
هەروەها پارتەكە دەستكەوتی بەرچاوی لە ئەنجومەنی نوێنەراندا بەدەستهێنا، بەجۆرێك كە دەزگا ڕاگەیاندنە سەرەكییەكانی ئەمریكا پێشبینییان كرد كە دیموكراتەكان دوای شكستهێنانی كاندیدە كۆمارییەكان لە چەندین بازنەی كێبڕكێدا كۆنتڕۆڵیان وەرگرتووەتەوە.
ئەنجامەكانی هەڵبژاردنەكە وەرچەرخانێكی گەورە لە هاوسەنگیی دەسەڵات لە واشنتۆن نیشان دەدەن، كە كۆتایی بە كۆنتڕۆڵی كۆمارییەكان بەسەر هەردوو ئەنجومەنەكەدا دەهێنێت و ترەمپ روبەڕووی بارودۆخێكی سیاسیی ئاڵۆزتر دەكاتەوە بۆ نیوەكەی تری خولی دووەمی سەرۆكایەتییەكەی.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

