riklam

عیراق رەزامەندی لەسەر ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هەرێم دەدات

عیراق 09:10 AM - 2026-11-04
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق راگەیاندنی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق

نەوتی سپی

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، رەزامەندیدا لەسەر ناردنی بەشە نەوتی سپیی بۆ هەرێمی كوردستان بە نرخی پاڵپشتیكراو، ئەمەش لەسەر داوای فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو كە ئاڕاستەی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی كرد.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق، لە كۆبوونەوەی رۆژی 3ی 11ی 2026، رەزامەندیدا لەسەر ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان، لەو بارەیەوە نوسینگەی راگەیاندنی عەلی زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد: لەبەر پەرۆشیی حكومەت بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی دانیشتووانی هەرێمی كوردستان بۆ وەرزی زستان، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدراڵ رەزامەندیدا لەسەر دابینكردنی 50 هەزار مەتر سێجا نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان.

هاوكات وەزارەتی نەوتی عیراق لەڕاگەیەندراوێكدا كە كۆپییەكی دەست PUKMEDIA كەوتووە رایگەیاندووە: سەرۆك وەزیرانی عیراق رێنماییداوە بە ناردنی بەشە ماددەی نەوتی سپی بۆ هەرێم بە نرخی پاڵپشتیكراو.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، وەزیری نەوت، راسپاردەی داوە بە كۆمپانیای دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكان بۆ بەپەلە ئەنجامدانی رێكارە پێویستەكان بە مەبەستی دابینكردنی بەشە نەوتەكە.

بڕیاری ناردنی نەوتی سپی بۆ هەرێمی كوردستان دوای ئەوە هات كە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، پێشنیاز و راسپاردەی پێویستی بەرزكردەوە بۆ سەرۆكی ئەنجومەنەكە و داوایكرد نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیكراو بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket