فراکسیۆنی بابلیون: پشتیوانی بڕیارەکەی هاوپەیمانان و یەکێتی دەکەین
کوردستان 10:14 PM - 2026-11-03
PUKMEDIA
هەواڵ
سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی بابلیون، سەبارەت بە دانیشتنی نایاسایی پەرلەمانی کوردستان، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات،هاوپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوڕێیانمان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەبڕین و پابەندین بە بنەمای هاوبەشی سیاسیی ڕاستەقینە، چونکە جێی قبوڵ نییە لایەنێکی سیاسیی تاک هەموو پۆست و پلە سەروەری و کارگێڕییەکان بۆ خۆی قۆرخ بکات و هەڵسوکەوت لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی تر بکات وەک لایەنێکی ڕواڵەتی و بێکاریگەر.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ئێمە وەک سەرۆکی فراکسیۆنی بابلیون لە پەرلەمانی کوردستان جەخت لەسەر هەڵوێستی سیاسیی جێگیری خۆمان دەکەینەوە لە ڕەتکردنەوەی بەشداری لە دانیشتنە پەرلەمانییەکەی بانگهێشتکراو لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستان.
ئەم هەڵوێستەش لەو باوەڕەوە سەرچاوە دەگرێت کە پەرلەمان دامەزراوەیەکی دەستوورییە و نوێنەرایەتی هەموو هاووڵاتیانی هەرێم دەکات، نەک ئامرازێک بێ بۆ سەپاندنی ویستی حیزبی یان بەهێزکردنی هەژموونی لایەنێکی سیاسیی دیاریکراو.
هەروەها، هاوپشتیی تەواوی خۆمان لەگەڵ هاوپەیمانان و هاوڕێیانمان لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەردەبڕین و پابەندین بە بنەمای هاوبەشی سیاسیی ڕاستەقینە، چونکە جێی قبوڵ نییە لایەنێکی سیاسیی تاک هەموو پۆست و پلە سەروەری و کارگێڕییەکان بۆ خۆی قۆرخ بکات و هەڵسوکەوت لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی تر بکات وەک لایەنێکی ڕواڵەتی و بێکاریگەر.
سەردەمی تاکڕەویی لە دەسەڵات و قۆرخکردنی پۆستەکان کۆتایی هاتووە و ڕابردوو دووبارە نابێتەوە. ئەوەی پێی وایە دەتوانێت هەرێم بە عەقڵییەتی هەژموون و دوورخستنەوە بەڕێوەببات، لە هەڵەدایە.
جەخت لەوە دەکەینەوە کە فراکسیۆنی بابلیون هیچ ڕەوایەتییەکی سیاسی بۆ هەر هەوڵێک نادات بۆ سەپاندنی واقیعێکی زاڵکراو. ڕێزگرتن لە هاوبەشی، هاوسەنگیی سیاسی و دەستوور، تەنها ڕێگای دروستە بۆ بنیاتنانی دامەزراوەیەکی یاسایی و ڕەوا کە نوێنەرایەتی هەمووان بکات.
دانا ئامانج نجیب
سەرۆکی فراکسیۆنی بزوتنەوەی بابلیون
پەرلەمانی کوردستان-عێراق
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

