یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەیاننامەیەک بڵاودەکاتەوە
کوردستان 08:36 PM - 2026-11-03
PUKMEDIA
لۆگۆی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بە نایاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان، بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و تێیدا رایگەیاند: ئێمە لە باوەڕی قوڵمان بە بنەماکانی سەروەری یاسا و سازانی نیشتمانی، پێمانوایە ئەم کۆبوونەوەیە، نا یاساییە، دوورە لە بنەماکانی شەراکەتی ڕاستەقینە و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی فەرزی ئیرادەی لایەنێک.
دەقی راگەیەندراوەکە:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەیاننامەیەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە:
هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان ئاگادارن، کە سبەینێ 4ی11ی2026 دەنگۆی بە نایاسایی کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان هەیە.
ئێمە لە باوەڕی قوڵمان بە بنەماکانی سەروەری یاسا و سازانی نیشتمانی، پێمانوایە ئەم کۆبوونەوەیە، نا یاساییە، دوورە لە بنەماکانی شەراکەتی ڕاستەقینە و هەوڵێکە بۆ سەپاندنی فەرزی ئیرادەی لایەنێک.
بۆیە، هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و تەواوی هێزە سیاسییەکان ئاگادار دەکەینەوە، کە ئێمە وێڕای بەشداریی نەکردنمان، ڕوو دەکەینە هەر دڵسۆز و هێزێکی نیشتمانی، کە خەمی قەوارەی هەرێمی کوردستانییەتی، بەشداریی نەکات.
بە دڵنیاییەوە کاتێک دانیشتنی پەرلەمان سەنگی دەبێت، کە سازانی نیشتمانی لەسەر بێت و هەموو لایەنە هەڵبژێردراوەکان بە ئیرادەی ئازاد و دیموکراسییانە بەشداریی تێدابکەن، چونکە ئەگەر بنەمای دیموکراسی ئەوەبێت، کە بەکڕین و هەڕەشە و فشاری دەروونی کاریگەری بخرێتە سەر بڕیارەکانی پەرلەمانتاران، ئەوە لەوچوارچێوە کارتۆنییەدا، دان بە هیچ پەرلەمان و حکومەتێک نانێین، کە دەرئەنجامی ئەو جۆرە کۆبوونەوانە بێت.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

