riklam

زەیدی فەرمانی زیادکردنی پشکی کەرکووک لە کارەبا و سووتەمەنی دەردەکات

عیراق 05:34 PM - 2026-11-03
دیمەنێکی کۆبونەوەکە PUKMEDIA

دیمەنێکی کۆبونەوەکە

عەلی زەیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ، فەرمانی کرد بە زیادکردنی پشکی پارێزگای کەرکووک لە کارەبا و ئەو سووتەمەنییەی بۆ مۆلیدە ئەهلییەکان تەرخان کراوە، هەروەها خێراکردنی یەکلاکردنەوەی دۆسیەی هەڵبژاردنی پارێزگار و کۆتاییهێنان بە بۆشایی کارگێڕی بەپێی ڕێککەوتنەکانی نێوان پێکهاتەکانی پارێزگاکە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لەلایەن نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقەوە دەرچووە و وێنەیەکی عەلی فالح ئەلزێدی PUKMEDIA کەوتووە، لە کۆبوونەوەیەکدا کە خالید شوانی وەزیری داد ئامادەی بوو، دۆخی کارگێڕی و خزمەتگوزاری و ئەمنی لە کەرکووک تاوتوێ کرا.

عەلی زەیدی جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە سەرکردایەتییە ئەمنییەکان ڕێکاری پێویست بگرنەبەر بۆ کۆنتڕۆڵکردنی سەقامگیری و پاراستنی خۆپیشاندەران و موڵک و ماڵی گشتی و تایبەت، لەگەڵ ڕادەستکردنی دۆسیەی نرخی مۆلیدە ئەهلییەکان بە دەستەی دەستپاکی بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکان و گرتنەبەری ڕێوشوێنی یاسایی.

هەروەها سەرۆکی وەزیران جەختی لە گرنگیی بەدواداچوونی مەیدانی بۆ دۆسیە خزمەتگوزاری و گەشەپێدانەکان و وەڵامدانەوەی داواکارییە ڕەواکانی هاووڵاتییان کردەوە بە شێوازێک کە سەقامگیریی پارێزگاکە و ڕێکوپێکیی کارکردی دامەزراوەکانی بەهێزتر بکات.

PUKMEDIA 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket