مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە

کوردستان 04:33 PM - 2026-11-03
مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە تایبەت

مەکتەبی سکرتارییەت دوو تێکۆشەری دێرین بەسەردەکاتەوە

یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال لە دوو سەردانی جیادا لە شاری رانیە و شارۆچکەی سەرنگەسەر هەریەک لە هەڤاڵان ( کوردۆ عەزیز بەگ ، ئەحمەد عەوڵا ئیبراهیم ) پێشمەرگەو تێکۆشەرانی دێرینی گەلی کورد و یەکێتیان بەسەرکردەوە .

لەو بەسەرکردنەوانەدا ، مەکتەبی سکرتارییەت لە نزیکەوە لە هەواڵ و تەندروستی هەڤاڵانیان پرسییەوە و هیوای تەندروستی باشتریان بۆ خواستن .

مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال بە شکۆوە باسیان لە رابردووی پڕ تێکۆشانی هەڤاڵانی تێکۆشەر کوردۆ عەزیز بەگ و ئەحمەد عەوڵا کرد وەک دوو پێشمەرگەی گیانفیدا بۆ خاک و گەل لە شۆڕشی نوێدا قارەمانانە خەباتیان دەکرد دژی زوڵم و زۆری رژێمی بەعسی فاشیست . لە بەرامبەر ئەو رابردووە گەش و زێڕینەشدا مەکتەبی سکرتارییەت سڵاوی ئەمەک و وەفاداری سەرۆک بافڵ و هەڤاڵ قوباد تاڵەبانیان ئاڕاستەکردن و رێزییان نواند بۆ قارەمانێتیان .

لە بەرامبەردا، هەڤاڵان کوردۆ عەزیز بەگ، ئەحمەد عەوڵا بە گرنگییەوە لە بەسەرکردنەوەکەیان رووانی و روونیان کردەوە شەرەفمەند بووین بەو خەباتەی کردمان لە ریزەکانی یەکێتیدا وەک دوو پێشمەرگەی رۆژانی سەختی خەبات کە بە رابەرایەتی سەرۆک مام جەلال وەک سەرکردەیەکی کاریزمی شانازی بەو مێژووە دەکەن.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە