سەرۆکی دیوانی پەرلەمان: بانگەوازمان بۆ کۆبوونەوە نەکردووە

کوردستان 03:24 PM - 2026-11-03
ئەردەڵان محەمەد سەرسپی ئاژانسەکان

ئەردەڵان محەمەد سەرسپی

سەرۆکى دیوانى پەرلەمانى کوردستان بانگەواز بۆ دانیشتنى پەرلەمان رەتدەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: ئەو بانگەوازەی لە سایتی پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە پەیوەندی بە ئێمەوە نییە و تەنها ئیمزای 43 پەرلەمانتارمان بۆ هاتووە بۆ داواکردنی کۆبوونەوە.

ئەردەڵان محەمەد سەرسپی سەرۆکی دیوانی پەرلەمانی کوردستان_عیراق لە نوسراوێکدا بانگەوازی بۆ دانیشتنی پەرلەمان رەتکردەوەو رایگەیاند: ئەو بانگەوازەی لە سایتی رەسمی پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە، دوور و نزیک پەیوەندی بە سەرۆکایەتیی دیوانەوە نییە و هیچ کەس و لایەنێکیان بۆ ئەو ئەرکە رانەسپاردووە.

سەبارەت بە هۆکاری ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکەش، سەرۆکی دیوان ئاماژەی بەوە کردووە، تا ئێستا رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی ئەندامانی پەرلەمان، کە دەکاتە (1+50)، بە رەسمی بە دەستیان نەگەیشتووە.

بەپێی ڕوونکردنەوەکە، تەنها ئیمزای 43 پەرلەمانتار گەیشتووەتە سەرۆکایەتیی دیوان و ئەو ژمارەیەش رێژەی یاسایی بۆ دانیشتنی پەرلەمان تەواو ناکات.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە