وەفدێکی وەزارەتی کشتوکاڵ بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتەکە گەیشتنە وڵاتی چیک
کوردستان 11:16 AM - 2026-11-03
PUKMEDIA
وەفدەکەی وەزارەتی کشتوکاڵ
وەفدێکی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتی بێگەرد تاڵەبانی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو گەیشتنە وڵاتی چیک و ئامانجیش لە سەردانەکە بۆ پتەوکردنی
پەیوەندییەکان و پەرەپێدانی ژێرخانی کشتوکاڵی هەرێمە.
لەسەر بنەمای بانگهێشتنامەیەکی رەسمی
لەلایەن وەزیری کشتوکاڵی وڵاتی چیکەوە، وەفدەکە پێکهاتووە لە ژمارەیەکی زۆر لە
کۆمپانیاکانی هەرێمی کوردستان لە بواری ئاو، کشتوکاڵ، سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری.
لە چەند ڕۆژی ئایندەدا، دیدارێکی تایبەت لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵی
حکومەتی چێک ئەنجام دەدرێت و کۆڕبەندێکی کشتوکاڵی بۆ کۆمپانیاکانی نێوان هەرێمی
کوردستان و وڵاتی چیک بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیر ڕێکدەخرێت.
هاوکات چەندین سەردانی
مەیدانی لە بواری کشتوکاڵ و پۆند، بەنداو، چۆنیەتی ئیدارەدانی ئاو، سامانی ئاژەڵ و
ڤێتێرنەری ئەنجام دەدرێن.
ئەم سەردانە بە مەبەستی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا،
ئاڵوگۆڕی بازرگانی، ڕەخساندنی هەڵی کار، سوود وەرگرتن لە ئەزمونی یەکتر، و
دەستەبەرکردنی دەرفەتی وەبەرهێنان لە هەموو بوارەکاندایە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

