riklam

وەزارەتی دادی فیدڕاڵی: لە مانگی رابردوودا 655 زیندانی ئازاد کراون

عیراق 10:45 AM - 2026-11-03
گرتوخانەیەکی عیراق راگەیاندنی وەزارەتی داد

گرتوخانەیەکی عیراق

وەزارەتی دادی فیدڕاڵی ئاشکرای دەکات لە مانگی رابردوودا 655 زیندانی لە گرتووخانەکانی  پارێزگاکانی عیراق ئازاد کراون، دەشڵێت 138 زیندانی بەر لێخۆشبوونی گشتی کەوتوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی وەزارەتی دادی حکومەتی فیدڕاڵی عیراق، لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی رابردوودا، 655 زیندانی لە گرتووخانەکانی پارێزگای بەغداد و پارێزگاکانی دیکە ئازاد کراون، کە 517 زیندانی بە بڕیاری دادگا ئازاد کراون.

دەشڵێت: 138 زیندانی دیکە بەپێی یاسای لێبوردنی گشتی ئازاد کراون.


لە کۆتایشدا، وەزارەتی داد رایگەیاندووە: فەرمانگەکانی چاکسازی عیراق بەردەوام بەدواداچوون بۆ ئازادکردنی ئەو کەسانەی دیکەش دەکەن کە هەموو مەرجە یاساییەکانیان تێدایە بۆ ئازادکردنیان.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket