کەشناسی: نمە باران و هەورەبروسکە دەبێت

کوردستان 10:08 AM - 2026-11-03
چیای پیربایز لە شارباژێڕ PUKMEDIA

چیای پیربایز لە شارباژێڕ

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، پێشبینی کەشی ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند، کە نمە باران بەردەوام دەبێت و هەندێک جاریش بۆ بارانی مام ناوەند و هەورە بروسکە دەگۆڕێت.

کەشناسی رایگەیاندووە، ئەمڕۆ 3ی11ی2026، ئاسمانی ناوچە جیاجیاکان نیمچە هەور دەبێت هەندێ کات بۆ ساماڵ و پەلە هەور دەگۆڕێت، ئەگەری نمە باران لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان هەیە لە هەندێ کاتدا، سەنتەری پارێزگاکان بەردەوام ئاسمان لە نێوان پەلە هەور و نیمچە هەور دەبێت .

پەیوەست بە کەشی سبەینێ 4ی11ی2026، کەشناسی پێشبینی نمە باران دەکات لەسەر ناوچە جیاجیاکانی ئیدارەی گەرمیان و بەشێک لە سلێمانی و باشووری پارێزگای هەولێر و پارێزگای دهۆک و ناوچە شاخاوییەکان بە گشتی، ئەگەری زیاد بوونی کاریگەری ئەو نزمە پاڵە پەستۆیە هەیە بۆ سەر ئەو ناوچانەی باسمان کرد لە دوای نیوەڕۆ لە کاتی زیادبوونی شێوازی باران بارین دەگۆڕێت بۆ بارانی مامناوەندو هەورە بروسکە.

هاوکات بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بەم جۆرە دەبێت:
هەولێر: 24 پلەی سیلیزی
پیرمام: 22 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە:24 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 23 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 24 پلەی سیلیزی
ئاکرێ:25 پلەی سیلیزی
گەرمیان:28 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران:14 پلەی سیلیزی

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە