هێرشی ئەمریکا بۆ سەر ئێران نرخی نەوتی بەرزکردەوە
جیهان 09:03 AM - 2026-11-03
میدیاکان
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت
ئەمڕۆ نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان
بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە زیاتر لە 105
دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
بەپێی ماڵپەڕی(OIL PRICE) یەک بەرمیل نەوتی برێنت 55 سەنتی دیکە
بەرزبووەوە و بە 105 دۆلار و 3 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت ، هاوکات یەک بەرمیل نەوتی
تەکساس بۆ 97 دۆلار و 6 سەنت بەرزبووەوە.
هۆکاری بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی نەوت، بۆ
هێرشی ئەمشەوی ئەمریکا بۆ سەر ئێران دەگەڕێتەوە، کەمیدیاکانی ئێران بڵاویان
کردەوە، دەنگی چەند تەقینەوەیەک لە دوورگەی قیشم و بەندەر لەنجە لە پارێزگای
هورمزگان بیسراوە، ئەمەش جارێکی دیکە مەترسی دەستپێکردنەوەی جەنگی نۆ مانگەی نێوان
ئەو وڵاتە سەریهەڵدایەوە، بەتایبەت کە باس لەوە دەکرێت، دوای ئەنجامدانی
هەڵبژاردنی نیوە لە ئەمریکا کە ئەمڕۆ بەرێوەدەچێت، ئەگەری هەیە، ئەمریکا هێرشێکی
نوێی سەربازی دژ بە ئێران ئەنجام بدات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

