خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازی لە خاتوو بەسمە دەکات

کوردستان 05:17 PM - 2026-11-02
خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازی لە خاتوو بەسمە دەکات نوسینگەی رۆژنامەوانی شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازی لە خاتوو بەسمە دەکات

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد پێشوازی کرد لە شازادەی ئوردن خاتوو بەسمە کچی تەلال کە لە ڕێی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جەلال تاڵەبانییەوە گەیشتە شاری سلێمانی.

لەفڕۆکەخانە د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و وەفدێکی قونسوڵگەری گشتی ئوردن لەهەولێر لەپێشوازی شازادەی ئوردن دا بوون.

دوای بەخێرهێنانی بۆ شاری سلێمانی، گفتوگۆکرا سەبارەت بەدوایین پەرەسەندنەکانی شارەکە و هەوڵەکان بۆ بەرەوپێشبردنی.

بڕیارە شازادە بەسمە بەشداری بکات لەکۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی دەربارەی منداڵان و گەنجان کەلەرۆژانی 4 و 5ی ئەم مانگە لەلایەن رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستانەوە لەسلێمانی دەبەسترێت.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە