riklam

داهاتی گومرگی لە مانگی تشرینی یەکەمدا بە ڕێژەی 103٪ زیادیکردووە

عیراق 04:35 PM - 2026-11-02
بەرزبوونەوەی داهاتی گومرگی لە عیراق راگەیاندنی دەستەی گشتیی گومرگ لە عیراق

بەرزبوونەوەی داهاتی گومرگی لە عیراق

عیراق

بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی گومرگ لە عیراق رایدەگەیەنێت: لە مانگی تشرینی یەکەمدا داهاتی گومرگی بە بەراورد بە هەمان مانگی ساڵی رابردوو، بە ڕێژەی 103٪ زیادیکردووە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2ی11ی2026 سامر قاسم داود بەڕێوەبەری دەستەی گشتیی گومرگ لە عیراق، لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، داهاتی گومرگی لە ماوەی مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠٢٦دا بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە زیاتر لە 526 ملیار دیناری عیراقی، لە کاتێکدا داهاتی هەمان مانگی ساڵی 2025 زیاتر لە 259 ملیار دینار بووە، بەوپێیەش داهاتی گومرگیی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی پار بە بڕی زیاتر لە 267 ملیار دینار زیادیکردووە و ڕێژەی گەشەکردنیان 103٪ بووە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەم ئەنجامەش پێشکەوتنێکی بەرچاوی ئاستی کۆکردنەوەی داهاتی گومرگیی پیشان دەدەن و لە چوارچێوەی هەوڵەکانی دەستەکەدا دێن بۆ بەهێزکردنی چاودێری، پەرەپێدانی ڕێکارە گومرگییەکان و فراوانکردنی ئاستی ئۆتۆماتیککردن و گۆڕانی دیجیتاڵی، لە ڕێگەی بەکارهێنانی سیستەمی ئەسیکودا، هاوکات بەردەوامین لە جێبەجێکردنی پلانەکان بۆ بەرزکردنەوەی داهاتە نەوتییەکان و پاراستنی سامانی گشتی و جێگیرکردنی پابەندبوونی دارایی و کارگێڕی.

PUKMEDIA

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket