لەسەر گەندەڵی 32 بەرپرسی پلەباڵا ڕووبەڕووی دادگا دەبنەوە
عیراق 10:50 AM - 2026-11-02
ئاژانسەکان
دەستەی دەستپاکی
دەستەی دەستپاکی ئاماری چالاکییەکانی مانگی 10 بڵاودەکاتەوە کە تێیدا 32
فەرمانی دەستگیرکردن و ئامادەبون لە دادگا بۆ خاوەن پلە باڵاکان دەرکراوەو 35
تۆمەتباریش لەکاتی تاواندا دەستگیرکراون.
نووسینگەی
ڕاگەیاندنی حکومەتی فیدراڵ ئامارێکی مانگی 10ی چالاکییەکانی دەستەی دەستپاکی لەم
ساڵدا بڵاودەکاتەوە, کەبەپێی ئامارەکە 220 ئۆپەراسیۆنی دەستگیرکردن هەبووەو 35 تۆمەتباریش لەکاتی تاواندا دەستگیرکراون.
هەر بەپێی ئامارەکە، 32 فەرمانی دەستگیرکردن و ئامادەبون لە دادگا بۆ خاوەن
پلە باڵاکان دەرکراوە، لە دادگاوە 154 بڕیاری تۆمەتبارکردن دەرچووەو 128 کەسیش تۆمەتبارن.
هاوکات 61 حاڵەتی گەڕانەوەی پارەو سەرمایەی قاچاغ هەبووەو 19 بەرپرسیش بەهۆی
دەستدرێژی و گەندەڵی لە پۆستەکانیان دورخراونەتەوە، هەر وەک لە
راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، 125 دەرچوون هەبووە بۆ چاودێری ئەدای کاری دامەزراوە
حکومییەکان.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

