ئاسۆ مامەند بۆ خەڵکی کەرکوک: پشتیوانی داواکارییەکانتانین
کوردستان 10:21 AM - 2026-11-02
PUKMEDIA
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی هاووڵاتیانی کەرکوک دەکات و رایدەگەیەنێت: سەقامگیری بپارێزن و دڵنیایان دەکەینەوە بە هەمو شێوەیەک پشتیوانیان دەبین.
دەقی پەیامەکە..
پەیامێک لە هەڤاڵ ئاسۆ مامەندەوە بۆ هاووڵاتییانی خۆشەویستی کەرکوک
هاووڵاتییانی خۆشەویست
ئێمە بە هەموو شێوەیەک دژی ئەوەین کە بژێوی و قوتی هاووڵاتییان بکەوێتە مەترسییەوە و بارگرانی زیاتریان بکەوێتە سەر شان، بۆ ئەو مەبەستە داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین هەر چی زووە رێوشوێنی پێویست بگرنەبەر بۆ ئەوەی نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پارێزگای کەرکوک و دەروبەری کەم بکەنەوە، چونکە هاووڵاتییان بەرگەی ئەو هەموو بارگرانییەی ناگرن کە رۆژانە بە هۆی نا سەقامگیری ناوچەکەوە رووبەڕوویان دەبێتەوە.
هەروەها داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویستی کەرکوکیش دەکەم ئارامی و سەقامگیری بپارێزن و دڵنیایان دەکەینەوە بە هەمو شێوەیەک پشتیوانیان دەبین.
ئاسۆ مامەند
سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

