سەرۆككۆمارو عەممار حەكیم پێشهاتەكانی ناوچەكەو سەقامگیریی عیراق تاوتوێ دەكەن
عیراق 10:53 PM - 2026-11-01
راگەیاندنی نزار ئامێدی سەرۆككۆماری عیراق
پێشوازی سەرۆككۆمار لە سەماحەتی سەید عەممار حەكیم
نزار ئامێدی، سەرۆككۆماری عیراق، ئەمڕۆ یەكشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2026 لە بەغداد، پێشوازیكرد لە سەماحەتی سەید عەممار حەكیم، سەرۆكی ڕەوتی حیكمەی نیشتمانی.
لە میانی دیدارەكەدا بارودۆخی گشتی وڵات و پێشهاتەكانی ناوچەكەیان تاوتوێ كرد و جەختیان لە گرنگی یەكخستنی دیدگا و هەڵوێستە نیشتمانییەكان و پتەوكردنی یەكڕیزی نێوان هێزە سیاسییەكان كردەوە، كە دەبێتە مایەی چەسپاندنی ئاسایش و سەقامگیری و پاڵپشتیكردنی پرۆسەی پەرەپێدان و چاكسازی لە وڵات.
هەروەها جەختیان له پێویستی دورخستنەوەی عیراق له ململانێ و قەیرانی ناوچەیی و پاڵپشتیكردنی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن له ڕووبەڕووبوونەوەیان كردەوه، بەمەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری وڵات و ڕزگاركردنی له لێكەوتەكانی گرژیی لە ناوچەكە.
هه ردوولا گرنگی پاڵپشتیكردنی حكوومەت و هەوڵەكانی له جێبەجێكردنی بەرنامه و پلانەكانی دوپاتكردەوە به ئامانجی بەرزكردنەوەی ئاستی خزمەتگوزارییه سەرەتاییەكان و چارەسەركردنی كێشەی هاووڵاتیان و دابینكردنی پێداویستییەكانیان . ئەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی متمانەی هاووڵاتیان بە دامودەزگاكانی دەوڵەت و پاڵپشتی لە پرۆسەی گەشەپێدانی وڵات.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

