جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق: نرخی دۆلار نزیک دەبێتەوە لە نرخی رەسمی
عیراق 06:24 PM - 2026-11-01
واع
محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابوری
محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابوری، دووپاتی
دەکاتەوە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕدا دادەبەزێت و لە نرخی رەسمی نزیک
دەبێتەوە، دەشڵێت سبەینێ بارێکی دیکەی دۆلار بە بەهای 500 ملیۆن دەگاتە
عیراق.
محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق بۆ کاروباری ئابوری، رایگەیاند:نرخی
ئاڵوگۆڕی دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕ بە شێوەیەکی مسۆگەر دادەبەزێت، و زۆر نزیک دەبێتەوە لە
نرخی رەسمی.
ئاماژەی بەوەش کرد: دابینکردنی دۆلاری کاش بۆ عیراق لە ماوەی ساڵانی
ڕابردوودا بۆ کەمتر لە 3 ملیار لە
ساڵێکدا دابەزینی بەخۆیەوە بینی بوو.
پەیوەست بە ناردنی دۆلاری کاش،جێگری سەرۆکوەزیرانی عیراق رایگەیاند:
لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا ئەمریکا ڕێوشوێنی پێویستی گرتووەتەبەر بۆ ناردنی سێ ملیار دۆلار.
ئاماژەی بەوەشکرد: پێنجشەممەی
رابردوو، بارێک گەیشت و باری دووەم سبەینێ دەگات کە بڕەکەی زیاتر لە 500 ملیۆن
دۆلارە.
لە کۆتایشدا، محەمەد تەمیم جێگری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری ئابوری، متمانەی خۆی
نیشاندا کە ئەو ڕێوشوێنانەی حکومەت و بانکی ناوەندی دەیگرنەبەر، لەگەڵ ئەو بڕە
دۆلارەی دەخرێتە بازاڕەوە، دەبنە هۆی دابەزینی نرخی دۆلار تا لە نرخی رەسمی نزیک
ببێتەوە، و ڕەنگە هاوتای ببێتەوە.
PUKMEDIA
هەواڵی زیاتر
-
عوسمان سەعید نادر: هەميشە پێشمەرگەی یەكێتی و گەلی كورد دەبین
03:04 PM - 2026-11-23 -
رێنمایی نوێ بۆ تۆماركردنی ئۆتۆمبێل دەردەكرێت
12:18 PM - 2026-11-23 -
هاووڵاتییەك بە تۆمەتی رشتنی رۆنی رەش و پیسكردنی ژینگە دەستگیر دەكرێت
11:26 AM - 2026-11-23 -
دیداری دادپەروەری بۆ ژنان بەڕێوەدەچێت
10:29 AM - 2026-11-23
ئەمانەش ببینە




.webp)


دابەزێنە

